Erbil 19°C سێشەممە 01 نیسان 22:38

ئه‌ردۆغان بۆ پووتین : با سه‌رچاوه‌كانی هێز له‌ سووریا بۆ حكوومه‌تی داهاتووی سووریا جێبهێڵین

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-3-2025 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا، ، ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە سەرچاوەکانی هێز له‌ سووریا بۆ حکوومەتی سووریا جێبهێڵدرێت.

ئه‌ردۆغان بۆ پووتین ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، تورکیا پشتیوانی لە هەڵوەشاندنەوەی هێزی " سوریای دیموکرات" ده‌كات بۆ چوونە ناو حکوومەتی ناوەندی سووریا له‌ داهاتوودا ، کە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ سەقامگیریی سووریا له‌ قۆناغی حكوومڕانی داهاتووی وڵاته‌كه‌دا.

ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵی )توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ، هه‌ر بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەی لەگەڵ پوتین ئەنجامیداوه‌، پەیوەندیە دووقۆڵییەکانی تورکیا و ڕووسیا و پرسە هەرێمیی و جیهانییەکانی تاوتوێ کراوە .

ئەردۆغان بۆ پووتین ئاشكراشی كردووه‌ ، تورکیا لە نزیکەوە چاودێری ئەو پرۆسەیە دەکات کە بۆ کۆتایی هاتنی جەنگی بەردەوامی نێوان ڕووسیا-ئۆکراینا دەستیپێکردووە ، لە پێناو دەستەبەر کردنی ئاشتییەکی شکۆمەند و هەمیشەییدا تورکیا ئامادەی هەر جۆرە پشتیوانییەکە بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه .‌

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.