Erbil 15°C دووشەممە 31 ئازار 06:24

دوو گەڕەكی دهۆك كارەبایان كرایە 24 كاتژمێری

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری گەیاندە 2 گەڕەکی شاری دهۆک و بەمەش 7 هەزار هاوبەش لە شاری دهۆک لە پڕۆژەی ڕووناکیی سودمەند دەبن و کارەبای 24 کاتژمێری بە نزیکەی 30 هەزار هاوڵاتیی ئەو پارێزگادەگات و سوودمەند دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: لە درێژەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕۆژەی ڕووناکی، کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێری بۆ دوو گەڕەکی شاری دهۆک دابین کرا کە بریتین لە گەڕەکەکانی (بەڕۆشکێ و سەرهەڵدان) و تێیدا 7 هەزار هاوبەش بەشدارن لە پڕۆژەکە و نزیکەی 30 هەزار هاووڵاتی لێی سوودمەند دەبن.

راشیگەیاند: ئەمە وەک هەنگاوی یەکەم دادەنرێت بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ناوەندیی شاری دهۆک، هەروەها پڕۆژەكە بەردەوام دەبێت و بەم نزیکانەش لە چەند گەڕەک و ناوچەیەكی دیکەی شاری دهۆك دابین دەکرێت.

پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون و تا ئێستا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان بۆ 35 گەڕەکی جیاواز دابینکراوە و 415 هەزار هاووڵاتیی سوودمەند بوونە لە کارەبای 24 کاتژمێری و نزیکەی 600 مۆلیدەش وەستێنراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.