ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووبارە بڕیاری دا دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ كاتێكی دیكە دوابخرێت.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كەمێك پێش ئێستا بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، بڕیاری دا دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دوابخرێت.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەروەها هیچ كاتێكی دیاریكراوی بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاساكە دیاری نەكرد.
ئەمە لەكاتێكدایە كە بڕیاربوو شەوی رابردوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت و لە بڕگەی یەكەمی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەدا بوو، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرا و بۆ ئەمشەو چوارشەممە دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.