Erbil 19°C چوارشەممە 02 نیسان 07:21

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم : به‌غدا ته‌واوی مووچه‌ی مانگی سێی مووچه‌خۆرانی نارد

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 26-3-2025 له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا‌ رایگه‌یاند، به‌غدا ته‌واوی مووچه‌ی مانگی سێی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی نارد .

 ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یه‌..

کەمێک لەمەوبەر بڕی ( 954،880،467،779 ) نۆ سەدو پەنجاو چوار ملیار و هەشت سەدو هەشتا ملیۆن و چوار سەدو شەست و حەوت هەزارو حەوت سەدو حەفتاو نۆ دینار وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. سبەی پێنج شەممە  27 ی ئازاری 2025  دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت.

تیبینی؛

١-ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.

٢- ئەو مووچە خۆرانەی بەشێوەی کاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا ،ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

26ی ئاداری 2025

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.