دەزگای خێرخوازی بارزانی سیمینارێک لە یادی لە دایک بونی بارزانی نەمر لە پەرلەمانی بەریتانیا سازدەکات
لە نێو بالەخانەی بەریتانیا لە هۆلی کۆمیتەی ٦ لە یادی لەدایک بونی بارزانی نەمرسیمینارێک لەژێر ناونیشانی کاریگەری مێژوو میراتی مستەفا بارزانی بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان لە کوردستان سازکرا.
سیمینارەکە تیشکی خستە سەر خەبات و هەلوێست و سەرکردایەتی بارزانی نەمرو دامەزراندنی پێگەی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە کوردستان، هەروەها لەم سیمینارە کاریگەری رێچکەی پێکەوە ژیان کە لەلایەن بارزانی نەمر دامەزراوە، پێویستە لە ئیستادا لە کوردستان پەرەی زیاتری پێبدرێت، لەلایەن بەرێز سیامەند بەنا بالیۆزی پێشوی عیراق و وەرگێری بارزانی نەمر بۆ ئامادەبوان بەوردی تیشکی خرایە سەر فەلسەفەکەی.
پاشان لەلایەن پرۆفیسۆر جانرۆژ کیلیس گرنگی بەردەوامبونی فەلسەفەی بارزانی و بەهێزکردنی روحی پێکەوژیان لە کوردستان ناوچەکە بە شێوازێکی ئەکادیمیانە شیکرایەوە.
ئامادەبوان لە پێکهاتەی جیاوازی نەتەوەکان و کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان پێکهاتبون، جگە لەمەش چەند کەسایەتیێکی سیاسی و ئەکادیمی و توێژەری سیاسی کۆمەلایەتی رۆژهەلات ناس بەشداربوون، دەزگای خیرخوازی .بارزانی لە چەندین ولاتی جیهانی مۆلەتی کارکردن پێدراوە وە لە بەریتانیا لە سالی ٢٠٢٠ بە فەرمی لەلایەن کۆمیسۆنی بالای رێکخراوە خێرخوازیەکانی بەریتانیا بەفەرمی ناسراوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.