بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ژمارەی کۆچکردووانی عومرە لە مانگی رەمەزان گەیشتە چوارکەس و بۆ ئەمساڵ ژمارەی کۆچکردووانی مەککە بەرزبووەوە بۆ 10 کەس .
دوێنی سێ شەممە 25ی ئاداری 2025، هاووڵاتی ( ئازاد رەحیم کریم باجەلان) دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کە بە مەبەستی عومڕە سەردانی سعوودیەی کردبوو دوای بەجێگەیاندنی سونەتی عومڕە بە داخەوە دوێنی شەو لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی دەکات.
ئەم عومڕەکارە تەمەنی ٤٨ ساڵە و پێشتر هیچ نەخۆشیی نەبووە بە ئۆتۆمبیلی خۆی سەفەری عومڕەی کردووە بەداخەوە بە شێوەیەکی کت و پڕ لە لەشاری مەککە کۆچی دوایی.
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان، ببەناوی خۆم و سەرجەم بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو و خزم و کەسوکاری دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگای بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکارەکەی بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.