لەگەڵ بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ کەرتی غەززە و دەستپێکردنەوەی شەڕ لەدوای ئاگربەستێکی کاتیی لەنێوان لایەنەکانی جەنگ، وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل هۆشداری دەداتە بزوتنەوەی حەماس بەوەی کە ئەگەر بارمتە ئیسڕائیلییەکانیان ڕادەست نەکەنەوە ئەوا دەبێت "باجی زۆر قورستر بدەن".
ئەمڕۆ سێشەممە یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا هۆشداری دا لە ئەگەری ئازادنەکردنی بارمتە ئیسڕائیلییەکان لەلایەن بزوتنەوەی حەماس و ڕەتکردنەوەی بەردەوامیی پڕۆسەی بارمتەکان لەنێوان هەردوولا، ئیسڕائیل بەردەوام دەبێت لە گەمارۆدانی کەرتی غەززە و دەستبەسەرداگرتنی و بەردەوامیش بەشەڕ دەدات تاوەکو حەماس بە تەواوی لەناو دەبەن.
لە پەیامەکەی وەزیری بەرگری بۆ حەماس ئەوەش هاتووە؛ ئاماجی سەرەکیی حکوومەتی ئیسڕائیل لە ئێستادا ئازادکردن و گەڕاندنەوەی تەواوی ئەو بارمتانەیە، ئەگەریش بزوتنەوەی حەماس پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان ڕابگرێت ئەوا باجێکی زۆر قورستر دەدات لە گەمارۆدانی زیاتری غەززە و دەستگرتن بەسەر خاکەكەی لەلایەن ئیسڕائیلەوە تاوەکو بەتەواوی حەماس لەناودەبەن.
لای خۆشییەوە، بزوتنەوەی حەماس دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسڕائیل و زیادبوونی ژمارەی قوربانییانی مەدەنی لە غەززە، ئامادەیی خۆی نیشانداوە بە پابەندبوونی بە هەر مەرجێک کە بەهۆیەوە قۆناغی دووەمی ئاگربەست جێبەجێ بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.