Erbil 7°C چوارشەممە 26 ئازار 04:37

لە عێراق پشووی رۆژانی جەژنی رەمەزان دیاری كرا

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پشووی رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزی لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دیاری كرد.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا تەواوی هەفتەی داهاتوو پشوو بێت بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

دیوانی وەقفی سوننی عێراق و بەشێك لە فەرمانگە فەلەكییەكانی وڵاتان پێیانوایە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.

لای خۆشییەوە نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق پێشبینی كردووە رۆژی دووشەممە یەكەم رۆژی جەژن بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.