Erbil 7°C چوارشەممە 26 ئازار 04:45

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی دەزگای وەبەرهێنانی قەتەڕی کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەتەڕ، لە دەوحە لەگەڵ شێخ بەندەر بن محەمەد ئال سانی سەرۆکی دەزگای وەبەرهێنانی قەتەڕی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە محەمەد ئەلسوەیدی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگاکە ئامادە بوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزە و ژێرخانی ئابووری و چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی کرایەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردان و بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ.

لەگەڵ گەیشتنی بۆ وڵاتی قەتەڕ، مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەڕ کۆببووەوە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.