Erbil 21°C چوارشەممە 02 نیسان 05:17

سبەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات كە رەزامەندییان وەرگرتووە سبەی سێشەممە لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.

د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەسوپاسەوە ڕەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانمان وەرگرتووە بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ دانیشتنی سبەی سێشەممە.

راشیگەیاند: بەوەش داواكەی سەرۆک بارزانی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەو بەڵێنەی دابوومان بە نوێنەر و کەسایەتییەکانی هەڵەبجە جێبەجێ کرا.

د. شاخەوان عەبدوڵا جەختیشی كردەوە كە لەگەڵ فڕاکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عێراقیش قسەیان کردووە بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تێپەڕێنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.