ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 24ی ئاداری 2025 پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاساى حەشدی شەعبی دەکات.
ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵ كاتژمێری هه‌شتی ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
كارنامه‌كه یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی حه‌شدی شه‌عبی له ناو ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌ماندایه و بریاڕه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت.
یاساكه له هه‌ژده مادده پێكهاتووه و تێیدا رێكخستنه‌وه حه‌شد، مۆڵه‌ت، ده‌رماڵه، پله په‌رزكردنه‌وه و خانه‌نشینی له خۆده‌گرێت.
هێزه شیعه‌كانی عێراق ناكۆكی قوڵیان له‌سه‌ر یاسای خزمه‌ت و حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه و هه‌ردوو فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا و سادیقوون، له ماوه‌كانی رابردوودا به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاساكه نه‌خرایه كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانیان كرد.
بە گوێرەى ئه‌و یاسایانه، ئەرکى حه‌شدی شه‌عبی پارێزگارى دەبێت لە سیستمى دەستووری و دیموکراسی لە عێراق، بەرگرى لە وڵات دەکات و هه‌روه‌ها کار لەسەر رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکات.
ئەو دەستەیە، پێویستە رۆڵ لە پاراستنى ئاسایشى نیشتمانى و بونیاتنانى دەزگایەکى سەربازى پڕاوپڕ لەڕووى پڕچەککردن و مەشق و بەردەوامى پەرەپێدانەوە بگێڕێت.
پێویستە هێزەکانى سەر بەو دەستەیە ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە ئەنجام بدەن، کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە پێیان رادەسپێردرێت؛ هەروەها ئەندامانی ئەو دەستەیە کە پڕۆژەیاساکە بە موجاهید ناویان دەبات، بە نوێترین تەکنەلۆژیاى سەربازى پڕچەک دەکرێن و بەرپرسەکانیشی، راوێژ دەدەنە حکومەت لەو پرسانەى پەیوەندییان بە ئاسایشى نیشتمانییەوە هەیە.
هه‌روه‌ها دەبێت هاوکارى لەگەڵ وەزارەتەکانى بەرگرى و ناوخۆ و دامەزراوەکانى دیکەش هەبێت و له شانزده فه‌رمانگه پێكبێن.
سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی پلەى وەزیر دەبێت، هاوکات ئەندامى لیژنەى ئاسایشى نیشتمانی دەبێت،ئەو کەسەى ئەو پۆستە وەردەگرێت، پێویستە خاوەنى ئەزموون بێت و لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆ بێت دەتوانێت هەندێک لە دەسەڵاتەکانى بداتە سەرۆک ئەرکان یان ئەمیندارى گشتى،
ئەو پێکهاتانەى سەر بە سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبین 16 فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتین، لەوانە سەرۆکایەتیی گشتى ئەرکان، ئەمینداریێتى گشتى، فەرمانگەى کارگێڕى و دارایی، کۆمپانیاى موهەندیس بۆ بەڵێندەرایەتى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.