Erbil 7°C چوارشەممە 26 ئازار 04:49

بۆ یەکەمجار ڕۆژنامەیەک بڵاو دەکرێتەوە کە لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە نووسراوە

کوردستان TV
100%

لە ئیتاڵیا بۆ یەکەمجار ڕۆژنامەیەک بڵاوکرایەوە کە بەتەواوی لەلایەن زیرەکی دەستکرد (Ai) نووسراوە و نووسینی هیچ کام لە بەشەکانی مرۆڤ لە نووسینیدا بەشدار نەبووە.

ڕۆژنامەی (ئیڵ فۆڵیۆ)ی ئیتاڵی چاپێکی جیاوازی ڕۆژنامەی خستە بازاڕەوە کە بۆ یەکەمجارە سەرجەم بەشەکانی لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە نووسراوە و مرۆڤ نەینووسیوە.

دەربارەی ئەم هەنگاوە، ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوە داوە، بە شێوەیەکی ئەزموونی و بۆ ماوەی یەک مانگ ڕۆژانە ئەم ڕۆژنامەیە دەخەنە بازاڕەوە و بەبێ بەرامبەر بەسەر هاووڵاتییان دابەشی دەکەن.

ئەوەش خراوەتە ڕوو: ئەو ڕۆژنامەیە کە بە زیرەکی دەستکرد نووسراوە لە 4 لاپەڕە پێک دێت و بە خۆڕایی لەگەڵ ڕۆژنامە سەرەکییەکە کە 10 لاپەڕەیە و نرخەکەی نزیكی دوو یۆرۆیە، دەیدەنە هاووڵاتییانی ئیتاڵیا.

باس لەوەش کراوە: ڕۆژنامەکەیان بە ناوی "ئێل فۆڵیۆ ئەی ئای"ـە و بە تەواوی زیرەکی دەستکرد دەینووسێت و دابەشکاری بۆ دەکات، هیچ دەستوەردانێکی مرۆڤی تێدا نییە.

ستافی ئەو ڕۆژنامەیە ئەوەشیان گوتووە: ڕۆژنامەنووسان تەنیا پرسیار لە زیرەکیی دەستکرد دەکەن و وەڵامەکانییان وەردەگرنەوە و سوود لە زیرەکی دەستکرد وەردەگرن، ئامانجی سەرەکی ئەوان لەم هەنگاوەیان بۆ ئەوەیە زیرەکی دەستکرد زیاتر لە بواری ڕۆژنامەنووسیدا سوودی لێ وەربگیرێت و بەشێوەی کردەیی لە دونیای ڕۆژنامەنووسی بە کار بهێنرێت.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.