ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 23.3.2025 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ئاری ئەحمەد بەرێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و بەرێوبەری ئاودێری و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر و بەرێوەبەری ئاوی ژێر زەوی و بەرێوبەری بەنداوەکان و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرو ژمارەیەک له چالاكوانان، کۆمەڵەی پاراستنی ئاو بە هاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، ههڵمهتێكی تایبەتی لە رۆژی جیهانی ئاو لەژێر دروشمی (نا بۆ بەفیرۆدانی ئاو) رێکخست .
پارێزگاری هەولێر، جهختی لەسەر گرنگی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو کردەوەو رایگهیاند كهوا لە ئێستادا قەیرانی کەمی ئاو هەموو عێراقی گرتۆتەوە، بۆیە ئەگەر ئاو بە شێوەیەکی ڕۆشنبیرانە و بە گوێرەی رێنماییەکان بەکار نەهێنرێ، ئهوه كێشهكانی ئاو زیاتر دهبن.
پارێزگاری ههولێر ، داواشی کرد ئاوی پاکی خواردنەوە بە پێی پێویست بەکار بهێنرێ، چونکە ئاو سەرچاوەی ژیانە، بریاریشه ئهم ههڵمهته له قوتابخانهكان وهك رێنمایی بهردهوام بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.