Erbil 28°C سێشەممە 01 نیسان 14:40

حکوومەتی هەرێم هەڵمەتێکی میدیایی بۆ هاوکاریی تووشبووانی شێرپەنجە ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی میدیایی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لەژێر ناونیشانی (#کۆمەکت-ڕزگارکەرە) ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پەیامێکی ڤیدیۆییەوە هەڵمەتێکی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی بۆ سندووقی تووشبووانی شێرپەنجە دەست پێ کردووە، بە مەبەستی هاوکاریکردنی تووشبووانی شێرپەنجە و کۆکردنەوەی پارە بە هاوکاریی بەخشینی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بە کۆتا گەیشتنی مانگی ڕەمەزان و دەستپێکی جەژن، ئەمەش بە ئامانجی گەڕاندنەوەی هیوایەک بۆ تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە.

لە پەیامەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: بە بەخشینت بە سندووقی کۆمەکی تووشبووانی شێرپەنجە، کارێکی مرۆڤانە و ئایینیانەی گرینگ ئەنجام دەدەیت؛ ببەخشە و کەسێک ڕزگار بکە.

بەخشین بە هەژاران و کەم دەرامەتان، لەو کلتورە بەردەوامەیە لە کۆمەڵگای کوردی و کۆمەڵگا ئیسلامییەکان پەیڕەو دەکرێت و لە مانگی ڕەمەزانیشدا ئەم کلتورە بەشێوەیەکی بەرفراوانتر ئەنجام دەدرێت و مسوڵمانان هەژار و کەمدەرامەتان بەسەر دەکەنەوە و لە ئیسلامیشدا پاداشتی گەورە بۆ ئەو کەسانە دەستنیشانکراوە کە بەهانای کەسانی دیکە دەچن و لەڕێگای بەخشینەوە ژیانی کەسێکی دیکە لە نەهامەتی ڕزگار دەکەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.