Erbil 15°C چوارشەممە 26 ئازار 23:41

یارییەکانی ئەمشەوی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا

کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە 2 خولەك (497 وشە)
100%

پرتوگاڵ چاوی لە تۆڵەکردنەوەیە و دانیمارکیش ئامادەیەی جەنگەکەیە، ئیتاڵیا دەیەوێ جارێکیکە لە یاریەکە پێشبکەوێت و ئەڵمانیاش بەم ئەنجامە رازی نیە،کرواتیە دەتوانێ پارێزگاری لە گۆڵەکەی بکات بەرامبەر فەڕەنسا، کێ براوەی جەنگی نێوان هۆڵەندا ئیسپانیا دەبێت.

پرتوگال و دانیمارک

ئەمشەو کاتژمێر 22:45 خولەک، پورتوگال لە یاریگای خۆزێ ئالڤالادی میوانداری دانیمارک دەکات.

پرتوگاڵ دوای دۆرانەکەیان بەرامبەر بەدانیمارک چاویان لە بردنەوەیە، هیرشبەر و کاپتنی پرتوگال کریستیانۆ رۆنالدۆ دەیەوێت قەرزی یاریزانی دانیمارک بداتەوە دوای ئەوەی لە یاریگای دانیمارک کاتێک گۆڵیان کرد لەسەر شێوازی رۆناڵدۆ ئاهەنگی گێڕا، بەڕێوبەری کارەکانی رۆنالدۆ هەڕەشە دەکات و دەڵێت چاوەڕوانی توڕەی دۆن بن.

لەلایەکی دیکەوە دانیمارک دەیەوێت ریکۆردی بردنەوە لەگەڵ پرتوگال نزیک بکاتەوە و ئەنجامە خراپەکانی بەرامبەر پرتوگال بگۆڕێت.

 

پێکهاتەی پێشبینیکراوی پۆرتوگال

كۆستا

دالۆت، دیاس، ئیناسیۆ، مێندێس

ڤیتینیا، نێڤێس

نیتۆ، فێرناندێس، لیاو

كریستیانۆ رۆناڵدۆ

 

پێکهاتەی پێشبینیکراوی دانیمارک

شمایكڵ

كریستێنسن، ئاندێرسن، ڤێستایۆر، مالێیا

یولێمان، نۆرگارد

ئیساكسن، ئێریكسن، سكۆڤ ئۆڵسن

هۆیڵوند

 

ئیتاڵیا و ئەڵمانیا

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:45 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاریگای سیگنال ئیدونا پارک میوانداری ئیتاڵیا بكات، ، ئیتاڵیا دەیەوێ جارێکیکە لە یاریەکە پێشبکەوێت و ئەڵمانیاش بەم ئەنجامە رازی نیە.

هەلبژاردەی ئیتاڵیا لە یاری چونی بەرامبەر بە ئەڵمانیا توانی لە سەرەتای یاری پێشبەوێت و باشتر دەردەکەوتن لە ئەڵمانیا، بەڵام دواتر ئەڵمانیا توانی مێزەکە هەڵبگێڕێتەوە و ریمۆنتادا بکات و ئەنجامی یاریەکە لە بەرژەوەندی خۆی بەکۆتا بهێنێت.

ئیتاڵیا دەیەوێت لەناو خاکی ئەڵمانیەکان بە ئاست و ئەنجام یاریەکە بباتەوە و دووبارە پێشبکەوێتەوە بە ئەنجامی گۆڵ ، هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش بە ئەنجامەکان ڕازی نیەو دەیەوێت گۆڵی زیاتر بکات.

 

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئەڵمانیا

باومان

كیمیچ، جۆناسان  تا، رودیگەر، میتوڵشتێت

گڕۆس، گۆرێتزكا

سانێ، موسیالا، لێفیڵینگ

كلیندێنست

 

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئیتاڵیا

دۆناروما

دی لۆرێنزۆ، بۆونگێرنۆ، باستۆنی

بێلانۆڤا، بارێلا، فراتێسی ، تۆنالی، یودۆگی

كین، راسپادۆری

 

 

ئسپانیا و هۆڵەندا

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی هۆڵەندا رووبەروو دەبنەوە.

 

لە یاریەکی ئاگریندا هەردوو هەڵبژاردە چاویان لە بردنەوەیە دوای ئەوەی لە یاری یەکەم دا یەکێک لە بەچێژترین یاریەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپایان پێشکەشکرد، وا بڕیارە لە یاری گەڕانەوە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:45 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگای مێستایا میوانداری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بكات.

 

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئیسپانیا

سیمۆن

پۆرۆ، لی نۆرماند، هیوسن، كوكۆرێیا

پێدری، زوبیمێندی، رویز

یامال، مۆراتا، ویلیامس

 

پێکهاتەی پێشبینیکراوی هۆڵەندا

ڤیربروغن

فریمپۆنگ، ڤان هیكی، ڤان دایک، خێرترۆودا

رێندێرس، دی یۆنگ

سیمۆنس، كلۆیڤێرت، خاكپۆ

دێپای

 

 

فەرەنسا و کڕواتیا

دوای دۆڕانەکەی فەرەنسا بارامبەر بە کڕواتیا، فەرەنسا توانای بردنەوەی هەیە؟

 

وا بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 22:45 خولەک، هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی کڕواتیا بکات، لە یەکەم یاری چوونیان هەڵبژاردەی کڕواتیا توانی بە ئەنجامی ٢ گۆڵی بێ وەڵام یاریەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلای بکاتەوە.

فەڕەنسا دەیەوێ تۆڵەی خۆی لە یاریەکەی ئەمشەو بکاتەوە و ریمۆنتادا بکات، کرواتیاش بە هەموو هێزیەوە بەرگری لە گۆڵی هەڵبژاردەکەی دەکات.

 

پێکهاتتەی پێشبینی کراوی فەڕەنسا

ماینان

کۆندێ، سالیبا، ئوپامێکانۆ، هێرناندێز

کۆنێ، چوامینی، کاماڤینگا

دێمبێڵی، بارکۆلا، ئێمباپێ

 

پپکهاتەی پێشبینی کراوی کڕواتیا

 

لیڤاکۆڤیچ

ستانیسچ، کالێتا-کار، سوتالۆ، گڤاردیۆل

مۆدریچ، کۆڤاسیچ

  پێریسیچ، باتورینا، بودیمیر

 کراماریچ

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.