ئه‌مرۆ شه‌ممه 22-3-2025 له دانیشتنێكی تایبه‌تدا به ئاماده‌بوونی وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی داوای كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ره‌فح و ده‌روازه‌كانی تر كرد له كه‌رتی غه‌ززه، بۆ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان به خه‌ڵكی غه‌ززه .
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی (ئه‌سۆشیه‌یتید پرێس ) بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌مرۆ شه‌ممه له دانیشتنێكی تایبه‌تدا نوێنه‌رانی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی داوایان له ئیسرائیل كرد كه ده‌روازه‌ی ره‌فح و ده‌روازه‌كانی تر به‌ڕووی خه‌ڵكی غه‌ززه‌دا بكاته‌وه كه له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕۆیی خۆیه‌تی و ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه دوای ته‌واووبونی قۆناغی یه‌كه‌می ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس دایخستووه و ڕێگر بووه له گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان و كه‌لوپه‌ل و خۆراك و ده‌رمان به خه‌ڵكی غه‌ززه .
ئه‌وه‌ش خراوته‌ڕوو ، دوخێكی وێرانكه‌ر له غه‌ززه دروست بووه به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردوومانه‌كانی ئیسرائیل و نه‌بوونی ده‌رمان و چاره‌سه‌رییه‌كان و خۆراكی پێویست ، برسییه‌تی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردووه به‌سه‌ر ژیانی سه‌دان و هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵ له كه‌رتی غه‌ززه‌دا كه ئه‌وه‌ش قه‌بوڵكراو نییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.