نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان به بۆنهی رێكخستن و ئهنجامدانی ئاههنگی نهورۆز له دیاربهكر پهیامێك ئاراستهی خهلكی خۆشهویستی ئهو شاره كرد، ئهمهش دهقهكهیه..
لە دڵەوە پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێتان لێدەکەم. نەورۆز، ئەم جەژنە مێژووییە کە هێمای دووبارە لە دایکبوونەوە، نوێبوونەوە، هیوا و ئاوات، فەرهەنگی هاوبەشی ئێمەیە کە هەزاران ساڵە کورد و گەلانی ئەم ناوچەیەی بەیەکەوە بەستووەتەوە. هیوادارم نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزێکی خۆشی و شادی و سەرکەوتن بێت بۆ هەمووتان.
ئاهەنگی نەورۆزمان ئەمساڵ لە کاتێکدا دەگەڕێتەوە کە بناغە و ئومێدێک بۆ ئاشتی و سەقامگیری هەیە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە زۆر ڕێز و پێزانینم هەیە بۆ هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا بەتایبەت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و هەموو هێز و لایەنەکانی کار بۆ ئاشتی و هەروەها هەوڵەکانی ئۆجالان و هەموو ئەوانەی پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتی دەکەن.
پڕۆسەی ئاشتی دەرفەت و هەنگاوێکی مێژووییە کە نابێت لەدەست بدرێت و پێویستە هەموو لایەک ههوڵ بدهن بۆ گەیشتن بە ئاشتی.
گەلی کورد لە ڕێگای ئاشتی و پەرەپێدانی کولتووری پێکەوەژیانەوە باشتر و تەواوتر دەنگی خۆی دەرببڕێت و بە مافەکانی خۆی بگات.
ئاشتی دەتوانێت هاوسەنگی لە نێوان گەلان و میللهتان خۆش بکات و وڵاتان بنیات بنێت و سەقامگیری بۆ هەمووان بهێنێتە ئاراوە.
ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە پشتیوانی خۆمان بۆ ئاشتی و سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە دەردەبڕین.
بۆ ئهوهی ئاشتی سهربكهوێت ، ههرچیهك له سهر شانمان بێت و ههرچێهك داوامان لێ بكرێت ئێمە ئامادەین. سەرکەوتنی ئاشتی سەرکەوتنی هەموومانە.
لەم ڕۆژ و جەژنە پیرۆزەدا، جارێکی تر به دڵ و جانهوه سڵاو لە هەمووتان دەکەم و جەژن و سەری ساڵی نوێتان پیرۆز و بهخێر بێت. هیوادارم نەورۆزی ئەمساڵ ببێته نەورۆزی ئاشتی و ئارامی. هیوای جەژن و ئاهەنگێکی خۆش و پڕ لە شادی بۆ هەموو لایەک دەخوازم، ههر بمێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.