وه‌زاره‌تی ئابووری ئۆكراینا رایگه‌یاندووه ، وێڕای دژوارییه‌كانی جه‌نگ و به‌رده‌وامی بۆردوومانه‌كانی رووسیا، به‌ڵام له مانگی شوباتی ساڵی ڕابردووه وه 2024 به‌رهه‌می ناوخۆییمان به‌ڕێژه‌ی 0.7% زیادی كردووه .
ئاژانسی (ڕۆیته‌رز )ی جیهانی بڵاویكردووه‌ته‌وه ، وه‌زاره‌تی ئابووری ئۆكراینا رایگه‌یاندووه ، وێڕای سه‌ختی و دژواری جه‌نگ ، كه‌چی زیاد كردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌تایبه‌تی دانه‌وێڵه نه‌وه‌ستاوه و له مانگی شوباتی ساڵی ڕابردووه وه به‌ڕێژه‌ی 0.7% زیادی كردووه .
ئۆلێکسی سۆبۆلێڤ، جێگری یەکەمی وەزیری ئابووری ئۆكراینا ڕایگەیاندووه، خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو دا بەهۆی لێدانی ڕووسیا بۆ سەر دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی غاز و کەمکردنەوەی هەناردەکردن بۆ ماوەیەکی کاتی بووە ، دوای ئه‌وه به‌رهه‌مێنان گه‌شه‌ی پێدراوه‌و نه‌وه‌ستاوه به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه ، ئه‌وه‌ش وه‌كو وه‌ڵامێك بووه بۆ رووسیای داگیركه‌ر كه ژیان له خاكی ئۆكراینادا به‌رده‌وامه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.