لە هەولێر زانکۆی سەڵاحەدین دیدارێکی زانستی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی دارستان ئەنجام دا.
ئەمڕۆ دووشەممە زانکۆی سەڵاحەدین بەئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی و توێژەرانی زانکۆ، دیدارێکی زانستی سەبارەت بە ڕۆژی جیهانیی دارستان بە ناونیشانی (یادێک بۆ ڕۆژی جیهانی دارستان) ئەنجام دا.
لەو دیدارەدا چەندین تەوەرى زانستیی تایبەت بە گرنگى و سوودەکانى هەبوونى دارستان و کاریگەری و مەترسییەکانى گۆڕانکاریى کەشوهەوا و پاراستنى ژینگهى كوردستان له پیسبوون و لهناوچوون، هەروەها هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردن و فهراههمكردنى ژینگهیهكى پاكوخاوێن له كوردستان لەلایەن پسپۆر و شارەزایان و ئامادەبووانەوە بەشێوەیەکى زانستى گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.
21ی ئاداری هەموو ساڵێک، لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی جیهانیی دارستان دیاری کراوە، ئامانج لە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە هۆشیارکرنەوەی مرۆڤەکانە لە گرینگی هەموو جۆرە دارستانەکان و هاندانی وڵاتان بۆ گرتنەبەری ئەرکی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بۆ ڕێکخستنی چالاکیی پەیوەندیدار بە دارستان و درەختەکان بە مەبەستی پاراستنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.