Erbil 13°C سێشەممە 18 ئازار 06:35

ئەو گلەیی و ناڕەزایەتییەی چەندین ساڵە لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەكرا چارەسەر دەكرێت

کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (178 وشە)
100%

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستی كردووە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی نوێ و لەمبارەیەوە دەڵێت "بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە ئەو گلەیی و ناڕەزایەتییەی چەندین ساڵە گەشتیاران هەیانبوو بۆ لەمەودوا چارەسەر دەكرێت".

ئەحمەد هوشیار بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند "لە سایەی پشتگیری و پاڵپشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت بۆ باشترکردن و خێراترکردنی خزمەتگوزاری فرۆکەوانی و گەشتیاری، بە خۆشحاڵییەوە دەمەوێ پێتان ڕابگەیەنم کە ئەمڕۆ دووشەممە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستمان کرد بە جێبەجێکردنی یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەکانمان".

راشیگەیاند: پڕۆژەكە بریتییە لە پڕۆژەی گۆڕین و نوێکردنەوەی سیستەمی گواستنەوەی جانتاکان لەناو تێرمیناڵ هۆڵی هاتووان (ئەڕایڤل) لە فڕۆکەخانەکەمان کە چەندین ساڵە گلەیی و ناڕەزایی زۆربەی گەشتیارانمانی لەسەر بوو".

ئەحمەد هوشیار هەروەها رایگەیاند "دەست بە دروستكردنی پڕۆژەكە كراوە بە مەبەستی باشترکردن و خێراترکردنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی جانتای گەشتیارانمان لە کاتی گەڕانەوەیان لە دەرەوەی وڵات بۆ فرۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر".

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە سیستەمەکە یەكێكە لە باشترین و نوێترین سیستەمە هاوچەرخەكان لە بواری گواستنەوەی جانتاکان لە جیهاندا.

جەختیشی كردەوە كە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بە سێ مانگ مەزەندە دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە داوای لە گەشتیاران و هێلە ئاسمانییەکان كرد هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.