ەمڕۆ دووشەممە 17ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئانل بورا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە ئێرمان تۆپچوو كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و هەروەها سەردانی وەزیری وزەی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان.
هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و هەروەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.