ئه‌مرۆ دووشه‌مه 17-3-2025 قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاریی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بۆ مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ گه‌لی كورد سه‌ردانی فارس عیسا نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد له شاری به‌غدا .
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 2025-3-17، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری سەردانی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی لە بەغدا کرد و له‌گه‌ڵ فارس عیسا نوینه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم كۆبوویه‌وه.
مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه پیشاندانی هاوخه‌می بوو بۆ یادكردنه‌وه‌ی 37 ساڵه‌ی یادی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه كه دوای 37 ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار عێراق ئه‌و ڕۆژه‌ی كرده پشوو .
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 16-3-2025 له یادی 37 ساڵه‌ی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا میدیای فه‌رمی عێراقی كوشتنی زانایان و پرسی نیشتیمانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی كرده مژاری ڕۆژ و كه‌متر تیشكی خسته سه‌ر یادی كیمیابارانی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید
جگه له‌وه محه‌مه‌د شیاع سودانیش وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له یادكردنه‌وه‌ی ئه‌وڕۆژه‌دا ناوی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی نه‌هێنا ، ئه‌مه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی تووندی خه‌ڵكی هه‌ریمی كوردستانی لێكه‌وته‌وه و وا لێكدرایه‌وه كه وه‌كو پرسێكی بچووكراوه سه‌یری یادكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه كرا له عێراقدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.