Erbil 15°C پێنجشەممە 13 ئازار 00:34

رۆژنامەنووسێكی دیاری عێراقی لە بەغدا كوژرا

100%

ئەمشەو چوارشەممە لەیس محەمەد رەزا رۆژنامەنووسی دیاری ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی عێراق لە شاری بەغدا كوژرا.

پۆلیسی بەغدا لەبارەی كوشتنی رۆژنامەنووسەركە رایگەیاندووە: كەمێك پێش ئێستا لەیس محەمەد رەزا رۆژنامەنووسی ئاژانسی دەنگوباسی عێراق لە ناوچەی كەڕادە لە بەغدای پایتەخت كوژراوە.

راشیگەیاند: كوشتنی رۆژنامەنووسەكە پەیوەندی بە كاری تیرۆریستییەوە نییە، بەڵكو بەهۆی شەڕ و كێشەی كۆمەڵایەتییەوە لەگەڵ هاوسێیەكیان كوژراوە.

پۆلیسی بەغدا ئاماژەی بەوەش دا كە بكوژەكە هەڵهاتووە و هێزەكانی پۆلیس بەدوایەوەن بۆ ئەوەی دەستگیری بكەن.

ڤیدیۆ: ساتی دروستبوونی شەڕەكە و كوشتنی رۆژنامەنووس لەیس محەمەد رەزا لە شاری بەغدا:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.