تەنیا ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكان لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی سووریا و گرووپە چەكدارەكانی پێكهاتەی عەلەوی لە شارە كەناراوییەكانی سووریا 132 هاووڵاتی مەدەنی كوژراون، بەمەش ژمارەی كوژراوە مەدەنییەكان بۆ 1225 كەس بەرز بووەوە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە تازەترین ئاماردا دەڵێت: لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكان ئەمڕۆ سێشەممە 132 هاووڵاتی سڤیل كوژراون.
هەروەها دەڵێت: بەمەش ژمارەی قوربانییە مەدەنییەكان تا ئێستا گەیشتوونەتە 1225 کەس.
هەر بەپێی ئامارەکەی ڕوانگەی سووری ژمارەی قوربانییەكان بەمشێوەی خوارەوە لەسەر ناوچە و پارێزگاكان دابەشبوون:-
658 كەس لە لازقییە كوژراون
384 كەس لە تەڕتووس كوژراون
171 كەس لە حەما كوژراون
12 كەس لە حمس كوژراون
لە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردووەوە شەڕ و پێكدادان و گرژی لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی نوێی سووریا و چەكدارانی پێكهاتەی عەلەوی لە شارە كەناراوییەكان بەتایبەت لە لازقییە و تەرتووس و حمس و حەما دروستبووە و تا ئێستاش بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.