لە درێژەی سەردانی فەرمی شاندی پارتی بەسەرۆکایەتی د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆ وڵاتی چین، پێشنیوەرۆی ئه‌مڕۆ دوو شەمە 10 ی 3 ی 2025 لە پەکینی پایتەخت، دانیشتنێکی ورد و فرەلایەنی لەگەڵ بەشی رێکخستنی پارتی کۆمۆنیستی چین بە سەر پەرشتی وان جون به‌ڕێوه‌چوو .
لە سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا له‌لایەن بەشی رێکخستنی پارتی کۆمۆنیستی چین وردەکاری کاری بەشەکەیان و ئەزموونیان لە رووی فکری و ھوشیاری تیوری و میکانیزمی پێگەیاندنی بەردەوام و ئەرک و مافی کادر و ئەندامان و کاری ئۆرگانەکانیان بە پێی پلانی پێنچ ساڵەیان بۆ شاندی پارتی خستە ڕوو .
لای خۆیه‌وه ، شاندی پارتی وێڕای خستنە رووی پێکھاتەو شێوازی کاری ئۆرگانەکانی، رەھەندەکانی سیاسەت و کار و خه‌باتی پارتی بۆ حیزبی كۆمۆنیستی چینی خرایه‌ڕوو كه پارتی چۆن كار ده‌كات له‌بواری سیاسی‌دا .
دواتر له‌لایه‌ن هه‌ردوولا گفتوگۆ ئاڵوگۆر كرا له‌سه‌ر پرسه‌كانی كاری سیاسی له‌ناو ئۆرگانه‌كانی حیزبی‌دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.