بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی چەند رۆژی رابردووی سووریا لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی نوێ و پێكهاتەی عەلەوییەكان، زیاتر لە هەزار كەس كوژراون.
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە: لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە بەهۆی دروستبوونی شەڕ و پێكدادانەكان لە شارە كەناراوەییەكانی سووریا، بەشێوەیەكی گشتی 1018 كەس كوژراون.
ئاماژەی بەوەشداوە: لەنێو كوژراوەكان 830 كەسیان هاووڵاتی سڤیلن كە بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكان بوونەتە قوربانی.
لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە شەڕ و رووبەڕووبوونەوە و گرژی لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی نوێی سووریا و چەكدارانی پێكهاتەی عەلەوی لە شارە كەناراوییەكان بەتایبەت لە لازقییە و تەرتووس و جەبلە دروستبووە.
هەر لەمبارەیەوە ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر لیژنەیەكی تایبەتی سەربەخۆی لە 7 دادوەر پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری سەرهەڵدانی گرژییەكان، بڕیاریشە لیژنەكە لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا راپۆرتێك پێكەش بە سەرۆك كۆمار بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.