ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی ئاداری 2025 ئەحمەد شه‌رع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر ڕایگه‌یاند، ئەو پێشهاتانەی ئێستا لەو وڵاتەدا ڕودەدەن دەچنە چوارچێوەی "ئاڵنگارییە چاوەڕوانکراوەکان"، لەگەڵ بەردەوامبونی پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکومەت و پاشماوەکانی ڕژێمی پێش‌و لە ناوچەی کەناراوی ئەم وڵاتە.
ئەحمەد شه‌رع لە میانی دەرکەوتنی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی لە مزگەوتی ئەلئەکرەم لە ناوچەی مێززە لە دیمەشق له‌كاتی نوێژی به‌یانیدا، داوای یه‌كیه‌تی نەتەوەیی و پاراستنی ئاشتی مەدەنی کرد، هه‌روه‌ها دڵنیایی دایه سورییەکان کە وڵاتەکە توانای مانەوەی هەیە و ده‌توانن له‌و وڵاته‌دا پێكه‌وه بژین.

ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه روانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ له راپۆرتێكی دا ئاماژی به وه كردووه كه له ماوه‌ی دروستبوونی ئالۆزیه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی سووریا تا ئێستا نزیكه‌ی 700 كه‌سی سڤیل كوژراون و تا ئێستاش ژماره‌ی قوربانیان روو له زیادبوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.