وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا سەرکۆنەی كوشتنی عه‌له‌وییه‌كانی سووریا دەکات.
شەممە 8ـی ئاداری 2025، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كرده‌وه، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئیدانه‌ی کوشتنی هاووڵاتیانی عەلەوی له سووریا كردووه و ڕایگەیاندووه، نابێت بەهۆی بیروڕای ئایینی و سیاسییه‌وه هیچ کەسێك بکوژرێت.
هەروەها داوای لە دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا کرد، بەبێ لایەنگیری ده‌ست به لێکۆڵینەوەکان دەست پێ بکەن و ئەوانەی بەرپرسن بە سزای خۆیان بگەن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه رۆژی پێنجشه‌ممه، 6ـی ئاداری 2025، شه‌ڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و پاشماوه‌كانی ڕژێمی پێشووی به‌شار ئه‌سه‌د لە پارێزگای لازقیە كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی عه‌له‌وین ڕووی دا و دواتر پێكدادانه‌كان جه‌بله و بانیاس و ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری ناوچە عەلەوییەکانی گرته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریان بوونه قوربانی.
شەممە 8ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، لە دوو ڕۆژی شەڕ و پێکدادانەکاندا ژمارەی كوژراوان بۆ 600 کەسی مه‌ده‌نی بەرز بووەتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.