ئەنەکەسە دوای ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سووریا پەیامێک ئاڕاستەی حکوومەتەکەی ئەحمەد شەرع دەکات
ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا "ئەنەکەسە" له بارهی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی چەند ناوچەیەکی سوریا ڕایگەیاند: بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوریا کە بەوهۆیەوە سەدان کەس کوژراون، جەختیش كردهوه بەردەوامیی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوریا نەهامەتییەکانی گەلی سووریا زیاتر دەکات.
ئەمڕۆ شەممه، ئەنەکەسە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا دەكهین کە بەوهۆیەوە سەدان کەس کوژراون، جەختیش دەکاتەوە کە ئەو رووداوانه نەهامەتییەکانی گەلی سووریا و حاڵەتی پشێویی و دابەش بوون زیاتر دەکات.
باسی لەوەشکرد، ئهو ئالۆزیانه هاوکاتن لەگەڵ زیادبوونی ناڕەزاییەکان لە چەند ناوچەیەکی سووریا کە تیایدا داوای بەشداری هەموو لایهنێك دەکرێت لە ناو نووسینەوەی دەستوور و داهاتووی وڵات.
هاوكات ئەنەکەسە ئیدانەی ئەو گروپە چەکدارانەش دەکات کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەنە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.