نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سووریا له په‌یامێكیدا رایگه‌یاندووه ، دۆخی ئیستای سووریا مایه‌ی نیگه‌رانی زۆره و كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی تێكه‌وتووه و ئاسایشی خه‌ڵك هیچ پارێزراو نییه .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8-3-2025 گێیرئۆ پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند رۆژه‌ی ناوخۆی سووریا نیگه‌رانی قووڵی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاندووه ، پێكدانانی نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌تی كاتیی سووریا و هێزه‌كانی پاشماوه‌ی ڕژێمی پێشوو كه به‌ره‌ی عه‌له‌وییه‌كانیان پێ ده‌ڵێن له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه و كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی تێكه‌وتووه ،پێویسته هه‌رچی زووه حكوومه‌تی سووریا دۆخی ژیان بۆ خه‌ڵك ئاسایی بكاته‌وه .
گێیرئۆ پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داواشی له ته‌واوی هێزو پێكهاته‌كانی سووریا كردووه دانبه‌خۆیاندا بگرن و به‌زمانی گفتوگۆ بگه‌نه چاره‌سه‌ر نه‌ك زمانی چه‌ك و تووندوتیژی كه ئه‌وه ئاكامی باشی بۆ داهاتووی سووریا نابێت .
گێیرئۆ پێدەرسن ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ،پێویسته له ده‌روونی ماندووی خه‌ڵكی سووریا تێبگه‌ن و هێزه‌كانی حكوومه‌تی كاتیی سووریا و هێزه چه‌كداره نا یاساییه‌كان خه‌ڵك نه‌كه‌نه سووته‌مه‌نی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری بژارده‌ی چه‌ك و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.