ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی كاتیی سووریا له تازه‌ترین په‌یامیدا كه شه‌وی رابردوو له‌باره‌ی ئه‌م گرژی و ئاڵۆزییانه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌شێكی شاره‌كانی سووریای گرتووه‌ته‌وه رایگه‌یاند ، پێویسته سووریا له پاشماوه‌كانی ڕژێمی پیشوو پاكبكرێته‌وه و ده‌بێت چه‌كدارانی عه‌له‌وی خۆیان راده‌ستی سوپای حكوومه‌ته‌كه‌ی بكه‌ن .
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی كاتیی سووریا له نوێترین په‌یامیدا بۆ دۆخی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، سووریا یه‌ك دڵ و یه‌ك جه‌سته‌یه له رۆژئاوا تاكو رۆژهه‌ڵات ، شوێنی گێره‌شێوێنانی تێدا نابێته‌وه و وا باشتره هه‌رچی زووه چه‌كدارانی عه‌له‌وی خۆیان راده‌ست بكه‌ن تا بۆیان دره‌نگ نه‌بووه .
ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا ڕووی له هێزه‌كانی حكوومه‌ته كاتییه‌كه‌ی كردووه و پێی راگه‌یاندوون، ئاسایشی هاوڵاتییان بپارێزن و له دیله‌كان نه‌ده‌ن و پێشێلكارییه‌كان حه‌كیمانه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن .
دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته قۆناغی پاكبوونه‌وه‌ی سووریایه له كه‌سانی نه‌یار و دوژمن به ئارامی و پیشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی ، ئه‌وانه‌ی هێشتا ده‌یانه‌وێ ئاژاوه‌گێڕی به‌رده‌وام بێ و هاوڵاتییان پشوو نه‌ده‌ن و به‌ره‌و قۆناغێكی سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌ران هه‌نگاو نه‌نێن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.