Erbil 20°C چوارشەممە 02 نیسان 01:01

لە سووریا شەڕ و پێكدادان دروستبووە و 15 كەس كوژراون

کوردستان TV
100%

لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە شەڕ و پێكدادان لە شاری لازقییەی رۆژئاوای سووریا دروستبووە و بەهۆیەوە 15 چەكدار كوژراون.

شەڕ و پێكدادانەكە كاتێك دروستبووە كە چەكدارانی پێكهاتەی عەلەوی هێرشیان كردۆتە سەر بنكەیەكی سەربازی هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی نوێی سووریا لە پارێزگای لازقییە.

لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكان 15 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی نوێی سووریا كوژراون.

هێزە ئەمنییەكانی سووریا ئاماژەیان ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاماژەیان بەودابوو كە چەكدارانی پێكهاتەی عەلەوی بەفەرمانی سوهێل حەسەن یەكێك لە فەرماندە سەربازییە باڵاكانی رژێمی بەشار ئەسەد رووبەڕووی هێزە ئەمنییە فەرمییەكان بوونەتەوە.

لە شەڕ و پێكدادانەكاندا هێزە ئەمنییەكانی سووریا هێلیكۆپتەری سەربازییان بەكارهێناوە.

هەر بەهۆی شەڕ و پێكدادان و دروستبوونی پشێوییەوە، ئەمشەو پێنجشەممە لەشاری تەرتووس و جەبلە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.