Erbil 9°C ھەینی 07 ئازار 01:13

چین.. شاندی پارتی سەردانی (كۆمەڵگەی كەرتەكانی تەكنەلۆژیای سەردەم، ناوەندی خزمەتگوزارییەكانی حزبی و ناوەندی بەدیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی حكومی)، دەكات

100%

 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ‌6-3-2025 شاندی پارتی کە بە سەردانی فەرمی لە وڵاتی چین له‌ شاری شەنگهای، بەسەرۆكایەتی هێمن هەورامی بۆ مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونه‌كانیان بانگهێشتی هەریەك لە (كۆمەڵگەی كەرتەكانی تەكنەلۆژیای سەردەم، ناوەندی خزمەتگوزارییەكانی حزبی و ناوەندی بەدیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی حكوومی)كران.

بە جیاواز لە شوێنەكان باس لە ڕۆڵ و ئەركەكانیان كرا و کورتە ڤیدیۆ له‌باره‌ی گرنگی ئه‌و شوێنانه‌ خرایه‌ڕوو ، كە باسیان لە شێواز و میکانیزمەکانی کارکردن و بەرەوپێشچوونی تەكنەلۆژیای سەردەم دەكرد كە چۆن خۆیان لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی سەردەم گونجاندووە و پشت بەخۆیان دەبەستن و ئاسانكاری زیاتریان خستووەتە ڕوو بۆخزمەتكردنی حزبەکەیان و خەڵك و مرۆڤایەتی.

هاوكات له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شوێنانه‌ قۆناغەكانی گەشەسەندنی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و خزمه‌تگوزارییه‌كان خرایه‌ڕوو ، بە هەنگاو و تەكنەلۆژیای جیاواز، كە چۆن بەدردەوامن لە پەرەپێدانی توانای تەكنەلۆژی خۆیان بۆ پێشخستنی وڵأته‌كه‌یان .

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.