چوار تۆمەتبارى دۆسیەیێکى دزینى پارە لە بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى عێراق، کە زیاتر لە سێ ملیار دیناریان دزیبوو و لە خانوویێکى تەواونەکراودا شاردبونهوه، دهستگیركران ودانیان به تاوانهكهیان نا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 4ی ئادارى 2025 ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریی ئەو دۆسیەیەى بڵاوکردەوە.
دادگەى لێکۆڵینەوەى رەسافە کە تایبەتە بە دۆسییەکانى گەندەڵى و سپیکردنەوەى پارە، دانپێدانانى چوار تۆمەتبارى سەرەکیی ئەو دۆسیەیەى پەسندکردووە، کە تایبەت بووە بە دزین و شاردنەوەى ئەو بڕە پارەیەى لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى هاتووچۆى عێراقدا براوە.
ئەو چوارکەسە، سێ ملیار و 300 ملیۆن دینار و بڕێک زێڕیان لە خانوویەکى تەواونەکراوى ناوچەى شەعب لە بەغدا شاردووەتەوە، کە پارەى ئەو دۆسیەیەى گەندەڵییە بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد "تاوانبارهكه به هاوكاری برای هاوسهرهكهی ئهو تاوانهی ئهنجام داوه و پێشتریش تاوانی تری بهم شێوازه ئهنجام دابو و بریاری دەستگیرکردنی لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچوو بوو." گوتیشی:له ئێستادا دۆسیەی ئەو تۆمەتبارە هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.