ئەمشەو دووشەممە دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە شاری تەرتووسی سووریا بیسترا، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان تەقینەوەكە لەلایەن سوپای ئیسڕائیلەوە ئەنجامدراوە.
میدیاكانی سووریا بڵاویان كردەوە: كەمێك پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە نزیك بەرزەپردی بەڵاتە لە شاری تەرتووس بیستراوە و دووكەڵێكی زۆریش دروستبووە.
لای خۆیەوە ئاژانسی دەنگوباسی ئیسڕائیل لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵای سوپا بڵاوی كردەوە كە هێرشەكە لەلایەن ئەوانەوە ئەنجامدراوە.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەش بەهەمانشێوە تەقینەوەیەكی دیكە لە پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا رووی دا و بەهۆیەوە 2 كەس كوژران و 20 كەسی دیكەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.