ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا تەقینەوەیەك رووی دا و بەهۆیەوە قوربانی كەوتەوە.
ئاژانسی دەنگوباسی سووریا بڵاوی كردەوە: لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە پارێزگای دێرەزوور سێ كەس گیانیان لەدەست دا و 20 كەسی دیكەش بریندار بوون.
بڵاویشی كردەوە: تیمەكانی بەرگریی شارستانی سووریا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و تەرم و بریندارەكانیان گواستۆتەوە.
تا ئێستاش هۆكاری كەوتنەوەی تەقینەوەكە روون نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.