بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان کەشوهەوای 48 دەمژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەدا ئەگەری بڕێک بەفربارین هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.
كەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ دووشەممە یەک تاوەکو سێ پلە دادەبەزن.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاندووە: ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما دوو تا چوار پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی پێشبینیکراوی 24 كاتژمێری داهاتوو بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:-
هەولێر: 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک:19 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.