Erbil 10°C دووشەممە 03 ئازار 20:11

دەستوورێكی نوێ بۆ سووریا دەنووسرێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی كۆماری سووریا ئەمڕۆ یەكشەممە فەرمانێكی سەرۆكایەتی دەركرد كە تێیدا لیژنەیەكی لە كۆمەڵێك پسپۆڕ پێكهێناوە بە مەبەستی نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ بۆ ئەو وڵاتە.

لە فەرمانە سەرۆكایەتییەكەی سووریادا هاتووە كە لیژنەیەكی حەوت كەسی پێكهێنراوە و كاریان بریتی دەبێت لە نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ بۆ قۆناغی راگوزەری سووریا.

هەروەها هاتووە كە دوای نووسینەوەی، رەشنووسی دەستوورەكە ئاراستەی سەرۆكایەتی كۆماری سووریا دەكرێت بە مەبەستی پەسندكردنی.

پێشتر ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا لە كاتی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا رایگەیاندبوو، پێویستە بەزووترین كات دەستوورێكی نوێ لە سووریا بنووسرێتەوە بەشێوەیەك كە هاوسەنگی لەنێوان دەسەڵاتەکان بەدی بهێنێت و بەهاکانی دادپەروەری و ئازادی و یەکسانی جێگەی ببێتەوە و سووریا ببێتە دەوڵەتی یاسا و دامەزراوە فەرمییەكان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.