ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ، له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا پێنج گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵدرایه‌وه كه به‌پێی شایه‌دحاڵه‌كانی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژراون .
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 27-2-2025 تیمی تەکنیکیی تایبەتمەند لە بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە دەزگای شەهیدان و بەشی پزیشکی دادوەری لە وەزارەتی تەندروستی, به‌هاوبه‌شی و دوای وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان ڕێکارەکانی هەڵدانەوەی پێنج گۆڕی بەکۆمەڵیان لە پارێزگای نەینەوا و قەزای شنگال و قەزای بەعاج تەواو کرد .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، بەپێی ڕێکارە یاسایی و تەکنیکییەکان، سەرجەم ئەو پاشماوانەی دەرهێنراون، ڕادەستی بەشی پزیشکی دادوەری کراون كه بریتین له ئیسك و پاشماوه‌ی جلوبه‌رگ . دواتر ره‌وانه‌ی تاقیگه‌ی تایبه‌ت ده‌كرێت بۆ ناسینه‌وه‌ی كوژراوه‌كان دوای وه‌رگرتنی نموونه‌ی خوێن له‌لایه‌ن كه‌سوكاریان .
ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، تا ئیستا دیار نییه كه كوژراوه‌كان كوردن یان عه‌ره‌ب به‌ڵام به‌دڵنیایی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن ،په‌ڕاوی یاسایی بۆ لێكۆلینه‌وه كراوه‌ته‌وه‌و كه‌یسه‌كه دراوه به دادگای تایبه‌تمه‌ند له بواره‌كه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.