بڕیارە ئەمشەو چوارشەممە لە چوارچێوەی رێككەوتنەكاندا بزووتنەوەی حەماس چوار تەرم رادەستی ئیسڕائیل بكاتەوە و لەبەرامبەریشدا 445 دیلی فەڵەستینی لە زیندانەكان ئازاد بكرێن.
دەستەی كاروباری دیلە فەڵەستینییەكان بڵاوی كردەوە: ئەمشەو لە كاتژمێر 11ی شەو تەرمی چوار بارمتەی ئیسڕائیلی رادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەكرێت.
بڵاویشی كردەوە: رادەستكردنەوەی ئەم چوار تەرمە، لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنەدا كە دەبێت پێشتر لەنێوان ئیسڕائیل و بزووتنەوەی حەماسدا كراوە بۆ گۆڕینەوەی بارمتە و دیلەكان.
هەروەها بڵاوی كردەوە: لەبەرامبەر رادەستكردنەوەی ئەم چوار تەرمەدا بڕیارە 445 دیلی فەڵەستینی لە زیندانەكانی ئیسڕائیل ئازاد بكرێن.
ئاماژەی بەوەش دا كە رەنگە حكوومەتی ئیسڕائیل هەر ئەمشەو یاخود سبەی شەو ئەو دیلە فەڵەستینییانە لە زیندانەكان ئازاد بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.