گیدعون ساعر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی رۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆ راشكاوانه رایگه‌یاندووه ،ته‌نیا بژارده‌ی سه‌ربازی و هێرشكردن بۆ سه‌ر ئێران چاره‌سه‌ره نه‌ك زمانی دیبلۆماسی و سیاسی .
گیدعون ساعر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی ئیسرائیل بۆ رۆژنامه‌ی پۆلیتكۆ رایگه‌یاندووه ، چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران سنووری ئاسایی تێپه‌ڕاندووه و ده‌بێت به زمانی هێرش كردنه سه‌ری بوه‌ستێنرێت ده‌نا ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و جیهان .
له دیمانه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ،هیوامان زۆر به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه كه فشاره‌كانی چڕتر بكاته‌وه بۆ سه‌ر ئێران ، تا سنوورێك بۆ پیتاندنی یۆڕانیۆم دابنێت . چونكه وه‌كو خۆی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئیستا ئێران ده‌ستی پێی گه‌یشتووه به‌شی دروست كردنی چه‌ند بۆمبێكی ئه‌تۆمی ده‌كات .
ئێران له‌باره‌ی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌رگای گفتوگۆی داخستووه به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكادا ، فشاره‌كانیش بۆ وه‌ستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئیران تا دێت زیاتر ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ،چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه ڕێككه‌وتنی تازه بكرێت له‌گه‌ڵ ئیران‌دا ،به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ رژد و توونده له‌و بابه‌ته بۆ وه‌ستاندنی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئیران به هه‌ر ڕێگایه‌ك بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.