Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 10:47

بەرنامەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی رەمەزان دیاری كرا

کوردستان TV
100%

بەرنامەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز لە سنووری پارێزگای سلێمانی دیاری كرا و بەگوێرەی بەرنامەكە مۆلیدەكان دەبێت لە پارشێوان تاوەكو كاتژمێر 8ی بەیانی كارەبا بدەن بە هاووڵاتییان.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند "لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بەرنامەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان دەگۆردرێت و بەگوێرەی خشتەیەكی نوێ كار دەكەن".

راشیگەیاند "بەرنامە نوێیەكە لە یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزانەوە جێبەجێ دەكرێت".

بەرنامە و خشتەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-

-  كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ تا 1ی شەو كار دەكەن.

-  كاتژمێر 1ی شەو تا 3:30 دەكوژێنەوە و كار ناكەن.

-  كاتژمێر 3:30 بەرەبەیانی تا 8:00ی بەیانی كار دەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.