Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 10:48

سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانیان كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/26  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی كاره‌كانى سێيه‌مين كۆڕبه‌ندى هەولێردا، لەگەڵ سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی كۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبووه‌وه‌.
 
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەیوەندیيەکانی هه‌رێمى كوردستان و ئێران و چۆنیەتیی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشيان له‌ بواره‌ جياكاندا تاوتوێ کرد، هەروەها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچەکە، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.
 
هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگی کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان؛ بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا بکات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێویستیی پەیڕەوکردنی دیالۆگ و لێکگەییشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌كان و بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، هاوڕا بوون.
 
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.