به پێی ئاماره‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا زیاتر له 20 ملیۆن په‌نابه‌ری وڵاتانی جیهان به عێراق و سووریاشه‌وه له شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ژین ،حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیش ڕێكاره‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه‌یانی تووندتر كردووه .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 23ی شوبات هه‌ڵبرادنی په‌رڵه‌مانی ئه‌ڵمانیا به به‌شداری 59 ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت ، پارتی ده‌سه‌ڵاتدار كه ئۆلاف شۆڵتز راوێژكاری ده‌كات وه‌كو ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی په‌نابه‌رانی بیانییه له وڵاته‌كه ، له‌لایه‌كی تر پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن به تووندی دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستاونه‌ته‌وه و به پێشێلی مافی تاكه‌كه‌سی ده‌زانن و وه‌كو هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بابه‌ته‌كه‌یان به‌كارهێناوه بۆ ده‌نگده‌رانیان .
ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئێستای ئه‌ڵمانیای ناچار به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی په‌نابه‌ران كردووه زۆربوونی دیارده‌كانی تاوان و كاری ره‌شه كه په‌نابه‌ران ده‌یكه‌ن، جگه له‌وه زۆربوونی ئه‌و پارت و لایه‌نانه‌ی كه هاتوونه‌ته ناو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و كه‌یسی په‌نابه‌ران وه‌كو فشار بۆ سه‌ر حكوومه‌ت و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ بۆ سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردن به‌كار دێنن ،بۆیه حكوومه‌ت بژارده‌ی تری نه‌ماوه جگه له‌وه كه ڕێكاره‌كان تووندتر بكات بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتانی خۆیان ، به‌تایبه‌تی په‌نابه‌رانی سووریا كه ئێستا دۆخی وڵاتیان گۆراوه و ناچار ده‌كرێن بگه‌ڕینه‌وه بۆ خاكی خۆیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.