ڕۆژی یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی تەیاری (غەد)ـی سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر ڕێگەچارەکان بۆ دابینکردنی سەقامگیری و پێکەوەژیان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.