Erbil 2°C یەکشەممە 23 شوبات 02:25

نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا خالید مەلەکی ده‌كات

100%

 

 
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا خالید مەلەکی، بەرپرسی لقی سۆران ـی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئيسلامى کوردستان و زانا و كه‌سايه‌تيى ديارى ناوچه‌كه‌ و هاوكاران و هاوڕێيانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
 
خوالێخۆشبوو زانايه‌كى ديارى ئايينى و نيشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.
 
 
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/2/22
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.