ئەمڕۆ شەممە 22ی شوباتی 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەدریان ئایسلستین، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد .
له دیدارهكهدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی ههرێمی بۆ دەربڕی ، لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا.
لای خۆیهوه کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی وڵاتەکەشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵیدا دووپات کردەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.