ئهمڕۆ شەممە،22ی شوباتی 2025 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازیی لە نیکیهیرۆ ئاراکاوا، بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی .
سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان، سوپاسی بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆنی کرد بۆ ئەو ماوەیەی له رابردوو دا کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست له ئهركی داهاتوویدا .
لای خۆیهوه بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و ههماههنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا له داهاتوودا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.