دوای ئه‌وه‌ی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا كرد كه سه‌ردانی عێراق بكت بۆ پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوانیان، به‌تایبه‌تی له پرسه هه‌ستیاره‌كانی ده‌روازه سنوورییه‌كان و پرسی داعس و گواستنه‌وه و جوڵه‌ی بازرگانی نێوانیان ،به‌ڵام هێشتا واده‌ی سه‌ردانه‌كه دیاری نه‌كراوه .
دوێنێ هه‌ینی 21ی شوبات نووسینگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا به فه‌رمی بڵاویكرده‌وه ، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا داوه‌تنامه‌كه‌ی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی قه‌بوڵ كردووه كه سه‌ردانی به‌غداد بكات ،به‌ڵام هێشتا له گتفوگۆ دانه و واده‌ی سه‌ردانه‌كه دیاری نه‌كراوه ،ئه‌گه‌رچی بڕیار وایه له نزیكترین كاتدا سه‌ردانه‌كه بكرێت .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، دوای گفتوگۆ و ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، دواتر وادەی سەردانەکە دیاریی دەکرێت .
ئه‌گه‌رچی پێشتر، ئاژانسی ڕۆیتەرزی جیهانی، لە زاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقی و سووری بڵاوی کردبووەوە، کە ئەسعەد شەیبانی، ڕۆژی شەممە 22ـی شوبات سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات ،به‌ڵام مه‌زه‌نده ده‌كرێت به‌هۆی فشاری گرووچه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌ردانه‌كه بۆ كاتێكی نا دیار دوا بخرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.