Erbil 8°C شەممە 22 شوبات 16:21

ریال مەدرید لە خشتەی ئاگرینە و مانستی درگای بۆ گواردیۆلا کردەوە

کوردستان TV
100%

دوای ئەنجامە خراپەکانی پیپ گواردیۆلا لەم وەرزەی پرێمەرلیگ، یانەی مانچیستەر سیتی بڕوای بە راهێنەری یانەکەیان نەماوە، بەڵام دەرفەتی پێدرا بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی لە چامپیۆنزلیگ چاک بکاتەوە ، دوای ئەنجامە خراپەکانی لە خولی یانە پاڵەوانەکان ،بە ناچاری لە قۆناغی پلەی ئۆف بەر یانەی ئیسپانی ریال مەدرید کەوتەوە ، یانەی ریال مەدرید لە یاری یەکەم توانی بە ئەنجامی 3 بە 2 لە یاریگا ئتیحاد بردنەوە بەدەست بهێنێت لە کۆتا خولەک بە گۆڵی بێلینگهام ، دواتر لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە هاتریکی کیلیان ئێمباپێ و بە ئەنجامی 3 بە 1 یاریەکەی دۆڕاند، دوای ئەم ئەنجامە لەبەر دەستکەوتە گەورەکانی پیپ لەگەڵ مانستی بەهیچ شێوەیەک یانەکە بەشێوەی راستەوخۆ دووری نەخستەوە ،بەڵام بە ناڕاستەوخۆ دەڵێت گەر پیپ بیەوێت بڕوا رێگری لێناکەین .

لەلایەکی دیکەشەوە ئەمڕۆ هەینی دوای راکێشانی تیروپشکی یانە پاڵەوانەکان ،یانەی ریال مەدرید رووبەرووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە  دواتریش خشتەکە تا کۆتای بە ئاگری دەمێنێتەوە.

گەرچی یانەکانی قۆناغی 16 هیچی بێ هێزنییە بەڵام دوو بەهێزترین یاری گەری 16 ، دێربی مەدرید و یاریەکەی لیڤەرپول دەبێت بەرامبەر بە پاریس سانجێرمان.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.